بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم ئەندامی هاوسەرۆکایەتی PYD و سیاسەتمەداری ناسراوى کورد له دیدارێکى تایبهتى شارپرێسدا باسى ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق و بەتایبەتی له شارى حەلەب هاوکات گەڕانەوەی خەڵکی عەفرین و پرسی یەکڕیزی نەتەوەیی کورد لە کوردستان دهکات و جهخت دهکاتهوه، "پێشتریش وتمان ئێمە بەشێکین لە سووریا و هەرگیز نەمانویستوە جیاببینهوه".
ساڵح موسلیم نایشارێتهوه، "تورکیا ئێستا بوهتە هەڕەشە و بەربەست بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە تورکیا دەیەوێت زۆرترین ئاستەنگ دروست بکات بۆ ئەوەی ڕێگریی لە ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق بکات، بهڵام سهرهنجام پێموایە ئەو ئاستەنگانە ئێستا بێ کاریگەرن".
ئەندامی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە دهشڵێت: "کورد ئەوەندە بە سەختی خەباتی کردووە و قوربانیی داوە، ئێستا کورد بۆتە فاکتەرێکی سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
ناوبراو ئهوهشى ئاشکرا کرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەموو حزبە کوردییەکانی کوردستانی سووریا کۆ دەبنەوە و کۆنگرە یان کۆنفرانسێک دەبەستن.
Your Comment