بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومانه غه‌لای، وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "دوێنێ پڕۆسه‌ی نوێ کردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له ۱۷۹ ناوه‌ند ده‌ستیپێکرد تاوه‌کوو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌پێی تۆماری ده‌نگده‌رانی نوێ به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه قۆناغی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه که قۆناغێکی گرنگه، ئه‌وانه‌ی پێشتر ناویان تۆمارنه‌کراوه مافی خۆیانه سه‌ردانی نزیکترین بنکه‌ی ده‌نگدان له ماڵی خۆیان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری و داتای بایۆمه‌تریان نوێ بکه‌نه‌وه، که یه‌کێک له فاکته‌ره‌کانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، زیاتر له ۲۹ ملیۆن ده‌نگده‌ر هه‌ن که ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وانه‌ی که له دایکبوی ساڵی ۲۰۰۷ن ده‌توانن سه‌ردانی نزیکترین بنکه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان تۆمار بکه‌ن تا کاتی بایۆمه‌تر وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له دایکبوی ۲۰۰۷ن ده‌بێت کارتی نیشتیمانیان هه‌بێت و به‌بێ ئه‌و کارته ناتوانن ناوی خۆیان بنوسن.
له‌باره‌ی گۆڕینی ناو له پارێزگایێک بۆ پارێزگایێکی دیکه، وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان وتی: "له نێو پارێزگا ده‌توانرێت ناوخۆیان بگۆڕن، به‌ڵام له که‌رکوک، ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین ناتوانرێت ناوه‌کانیان بگۆڕن".
جومانه غه‌لای ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر ده‌نگده‌رێکی دیکه که کارتی کۆبۆنی هه‌یه پێشت ۹‌ی ۱۲‌ی ۲۰۰۳ ده‌توانێت شوێنی ده‌نگدانی خۆی بگۆڕێت و له‌دوای ئه‌وه مافی نییه، گۆڕانکاری له نێو پارێزگایه‌ک ئه‌گه‌ر که‌سێک کارتی کۆبۆنی نه‌بو بۆ ۲۰۲۰ -۲۰۲۱ ئه‌وا ده‌توانێت له نێو پارێزگا شوێنی ده‌نگدانه‌که‌ی بگۆڕێت، هه‌ر که‌سێک ئه‌وه‌شی هه‌بێت ده‌توانێت له بری کارته‌کانی دیکه به‌کاریبهێنێت.
Your Comment