بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەکاتی ڕووبەڕووبونەوەکەدا یەکێک لە چەکدارەکان خۆی تەقاندووەتەوە، یەکێکی دیکەیشیان بریندارە و دوو لە چەکدارەکان بەرەو چیای پەلکانەی سنووری خورماتوو هەڵاتوون.
لەمبارەوە شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق راگەیاند، لە ناوچەى پەلکانە چوار چەکدارى داعش کەوتوونەتە بۆسەیەکى سوپاوە و دوو چەکداریان کوژران، کە یەکێکیان خۆکوژ بووە.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە فیرقەى دووى لیواى ۸۸ـی سوپا لە ناوچەى پەلکانە بۆسەى بۆ چوار چەکدارى داعش داناوە و دوو چەکداریان لێ کوشتوون، کە یەکێکیان خۆکوژ بووە و پشتێنەى بۆمبڕێژکراوى بەستووە.
Your Comment