بەپێی هەواڵی کوردپرێس وتەبێژی یەکێتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد: لە كۆبوونەوەكەی سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمدا چەندین پرسی گرنگی ستراتیجی تاوتوێ كراون، كە بێگومان ئەو لێكتێگەیشتن و گفتوگۆیانە دەبنەهۆی ڕاست كردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی، كۆبوونەوەكەی سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی حكوومەت زۆرگرنگ بوو بۆ ئەو پرسانەی تا ئێستا چارەسەر نەكراون، ئەو پرسانەشی لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا لەسەری رێككەوتوون، لە داهاتوودا ئاڕاستەی وەفدی هەردوولا دەكرێن وە بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە دەدرێت.
ناوبراو جەختیشی كرد، پارتی و یەکێتی دەرگایان کراوەیە بۆ ئەوەی لایەنەکانی دیکە بیانەوێت بەشداریی کابینەی نوێی حکوومەت بکەن، بەڵام لایەنەکان خۆیان بەشداریی ناکەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ڕایدەگەیەنێت: مەرجی پارتی یەک پەرلەمان، یەک حکوومەت، یەک هێزی پێشمەرگەیە، یەکێتیش پێی وایە هەرسێ ئەو مەرجەی پارتی گرنگن بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بە مەرجی شەراکەتی ڕاستەقینە.
News Code 225070
Your Comment