بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە بەشداریی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ شێخ و کەسایەتییەکانى شارەکانی ڕەقە و تەبقە باسى لەوە کرد، قەیرانی سووریا تەنیا لە ڕێگەی دیالۆگی ناوخۆیی هاوڵاتیانی سووریاوە چارەسەر دەکرێت.
ناوبراو وتیشی: لەگەڵ دیمەشق رێککەوتوون خۆیان بەدوور بگرن لە رێگە چارەی سەربازیی بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دەشڵێت، شاندێک لەپێکهاتەکانی ناوچەکە پێکدەهێنرێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق سەبارەت بە داهاتووی ناوچەکە و دەوڵەتی سووریا.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەى بەوەش کرد، ئامادەن بۆ تێکەڵ کردنی دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ پەیکەری دەوڵەتی سووریا، بەڵام لەسەر بنەمای سازان و دوای دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشقدا.
ئەوەشى خستەڕوو، لە ئایندەیێکی نزیکدا کۆمەڵێک چاکسازیی ئیداری و ئابووری دەستپێدەکات، لە بەرژەوەندی خەڵکی ناوچەکە.
مەزڵووم عەبدی وتیشى، هیچ ئەندامێکی پاشماوەی رژێمی پێشوو لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوونی نییە.
Your Comment