ئامادەین بۆ تێکەڵ کردنی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دەوڵەتی سووریا

مەزڵووم عەبدی رایگەیاند، لەسەر بنەمای سازان و دوای دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشقدا ئامادەین بۆ تێکەڵ کردنی دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ پەیکەری دەوڵەتی سووریا

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە بەشداریی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ شێخ و کەسایەتییەکانى شارەکانی ڕەقە و تەبقە باسى لەوە کرد، قەیرانی سووریا تەنیا لە ڕێگەی دیالۆگی ناوخۆیی هاوڵاتیانی سووریاوە چارەسەر دەکرێت.

ناوبراو وتیشی: لەگەڵ دیمەشق رێککەوتوون خۆیان بەدوور بگرن لە رێگە چارەی سەربازیی بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دەشڵێت، شاندێک لەپێکهاتەکانی ناوچەکە پێکدەهێنرێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق سەبارەت بە داهاتووی ناوچەکە و دەوڵەتی سووریا.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەى بەوەش کرد، ئامادەن بۆ تێکەڵ کردنی دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ پەیکەری دەوڵەتی سووریا، بەڵام لەسەر بنەمای سازان و دوای دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشقدا.

ئەوەشى خستەڕوو، لە ئایندەیێکی نزیکدا کۆمەڵێک چاکسازیی ئیداری و ئابووری دەستپێدەکات، لە بەرژەوەندی خەڵکی ناوچەکە.

مەزڵووم عەبدی وتیشى، هیچ ئەندامێکی پاشماوەی رژێمی پێشوو لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوونی نییە.

News ID 225011

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha