بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولی دەهەمی ئەم ڕێکخراوەیە بە هەڵبژاردنی ١١ ئەندامی ناوەندی کۆتایی هات و هەروەها بۆ دەستەی سەرۆکایەتی ئەندازیاران ئەفشن نامی سەنەندەجی وەکوو جێگری یەکەم، کورش تەیموری جێگری دووهەم و عەلی خوشگەوار دەبیری ڕێکخراوە دەسنیشان کران.
ڕێکخراوەی ئەندازیاریی بیناسازی پارێزگای کوردستان نزیک بە دە هەزار ئەندامی ئەندازیاری لە پارێزگای کوردستان لە حەوت بەشی شارستانی، تەلارسازی، کارەبا، ڕووپێوی، میکانیک، شارسازی و هاتوچۆ هەیە.
Your Comment