سەرەڕای ئەوەی کە ئەنجامی کۆتایی شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕانەگەیێندراوە، بەڵام پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان هەڵویستی هەندێک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بوونی ساختەکاریی لەم هەڵبژاردنەیەدا هێنایە ئاراوە. داروین مستەفا مامۆستا و توێژەری زانستی لە دیپارتمێنتی ئەندازیاریی زانکۆی وێست-ی سوید لە یادداشتێکدا بەشێوەی زانستی وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی ئەگەری تەزویر کردن لە هەڵبژاردنی ئەمدواییەی پەرلەمانی کوردستانی داوەتەوە.