ئێران و هەرێمی کوردستان بەردەوامی بە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوانیان دەدەن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی كاره‌كانى سێيه‌مين كۆڕبه‌ندى هەولێر، لەگەڵ سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه‌.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندیيەکانی هه‌رێمى كوردستان و ئێران و چۆنیێتیی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشيان له‌ بواره‌ جياكاندا تاوتوێ کرا، هەروەها لە‌باره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچەکە، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان؛ بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا بکات."

لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی و سەعید خەتیبازدە له‌سه‌ر پێویستیی پەیڕەوکردنی دیالۆگ و لێکگەییشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كان و بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، هاوڕا بوون.

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی پەیمانگەی توێژینەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە، ئەمڕۆ یەکێک بوو لە پانێڵیستەکانی "داهاتووی سووریا لەدوای ئەسەد؛ داڕشتنەوەی پێکهاتەی ئەمنی و سیاسی لە ناوچەکە" لە یەکەم رۆژی کۆڕبەندی هەولێر دا.

کۆڕبەندەکە بە ناونیشانی "نادڵنیاییە کەڵەکەبووەکان لە داهاتووی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا"، زەوینەی گفتوگۆ و پێشنیازی چارەسەر بۆ دۆخی سووریا، تورکیا، عێراق و ناوچەکە دەڕەخسێنێت، لەگەڵ دەرفەتەکان بۆ چارەسەری پرسی کورد لە هەر چوار وڵاتدا.

News Code 224946

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha