سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق زۆرترین بە تەمەن و کەمترین منداڵی هەیە

ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەریدەخات سلێمانی و هەڵەبجە، کە لە کاتی سەرژمێریدا بە یەک پارێزگا هەژمار کراون، لەسەر ئاستی عێراق زۆرترین بە تەمەن و کەمترین منداڵیان هەیە.

کوردپرێس: ئەنجامى بنەڕەتى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە. بەپێی پێنوێن و ئاماژەکانی سەرژمێرییەکە ۲۹.۷۸ی دانیشتووانی سلێمانی و هەڵەبجە تەمەنیان لە نێوان ۰-۱۴ ساڵە، کە کەمترینە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان. هەروەها ۵.۲۰٪ی دانیشتووانی هەردوو پارێزگاکە تەمەنیان ۶۵ ساڵ یان زیاترە، کە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان زۆرترینە.

ڕۆژى ۲۰ى تشرینى یەکەمى ۲۰۲۴، سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان کرا، ۲۵ى تشرینى دووەمی ۲۰۲۴ ئەنجامى بەرایى سەرژمێرییەکە بڵاوکرایەوە.

بەپێی ئەنجامی سەرژمێرییەکە ۴۰.۰۴٪ی دانیشتووانی موسەننا تەمەنیان لە نێوان ۰-۱۴ ساڵە، کە زۆرترینە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان. هەروەها ۳٪ی دانیشتووانی ئەنبار تەمەنیان ۶۵ ساڵ یان زیاترە، کە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کەمترینە.

ڕێژەی دانیشتووان بەپێی تەمەن لە پارێزگاکاندا:

 هەولێر

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۲.۴۰٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۶۳.۷۴٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۴.۱۳٪

ئەنبار

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۷.۵۲٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۵۹.۴۸٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳٪

بەسرە

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۷.۰۸٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۵۹.۴۸٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۴۴٪

سلێمانی و هەڵەبجە

۰- ۱۴ ساڵ: ۲۹.۷۸٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۶۵.۰۲٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۵.۲۰٪

دیوانیە

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۶.۳۱٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۶۰.۲۵٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۴۴٪

موسەننا

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۹.۵۰٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۵۷.۳۳٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۱۷٪

نەجەف

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۵.۹۳٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۶۰.۶۷٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۴۱٪

بابل

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۵.۹۶٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۶۰.۳۹٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۶۵٪

بەغدا

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۴.۱۸٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۶۱.۶۸٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۴.۱۳٪

دهۆک

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۳.۴۰٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۶۲.۹۷٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۶۳٪

دیالە

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۶.۳۵٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۵۹.۷۱٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۷۶٪

زیقار

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۷.۷۷٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۵۸.۹۸٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۲۵٪

کەربەلا

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۶.۲۶٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۶۰.۳۸٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۳۷٪

کەرکووک

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۵.۳۸٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۶۰.۷۲٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۸۹٪

میسان

۰- ۱۴ ساڵ: ۴۰.۰۴٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۵۶.۹۵٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۰۱٪

نەینەوا

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۹.۳۸٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۵۷.۵۷٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۰۵٪

واست

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۷.۷۵٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۵۹.۰۷٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۱۸٪

 گشتی (عێراق و هەرێمی کوردستان)

۰- ۱۴ ساڵ: ۳۵.۹۰٪

۱۴ - ۶۴ ساڵ: ۶۰.۴۴٪

۶۵ ساڵ بەسەرەوە: ۳.۶۶٪

News Code 224935

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha