کوردپرێس: ئەمڕۆ دووشەممە، ۲۴-۰۲-۲۰۲۵ ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان راگەیێندرا. بەپێی ئەنجامەکە کۆی خێزان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەشت ملیۆن و ۵۴ هەزار و ۳۸۵ـە. لەو ژمارەیە ۵ ملیۆن و ۹۶۴ هەزار و ۶۱۰ خێزان لە شار دا دەژین و دوو ملیۆن و ۸۹ هەزار و ۷۷۵ خێزان لە گوند دا دەژین.
کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ۴۶ ملیۆن و ۱۱۸ هەزار و ۷۹۳ کەسە، لەو ژمارەیە ۳۲ ملیۆن و ۳۵۹ هەزار و ۳۵۵ کەسیان لە شاردا دەژین و ۱۳ ملیۆن و ۷۵۹ هەزار و ۴۳۸ کەسیشیان لە گوند دەژین.
بەپێی ئەنجامەکە، کۆی گشتیی ئەو خێزانانەی پیاو سەرپەرشتییان دەکات؛ ۷ ملیۆن و ۴۹ هەزار و ۵۰۲ خێزانە، کە ۵ ملیۆن و ۱۴۵ هەزار و ۱۴۶ خێزانیان لە شار دەژین و یەک ملیۆن و ۹۰۴ هەزار و ۳۵۶ خێزان لە گوند دەژین.
ژمارەی ئەو خێزانانەی ژن سەرپەرشتییان دەکات، ۹۱۰ هەزار و ۷۶ خێزانن، لەو ژمارەیە ۷۳۳ هەزار و ۱۷۳ خێزان لە شار دەژین و ۱۷۶ هەزار و ۹۰۳ خێزانیش لە گوند دا دەژین.
ژمارەی نێر و مێ
ژمارەی نێر لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ۳۲ ملیۆن و ۱۶۱ هەزار و ۶۰۴ کەسە، کە دەکاتە ۵۰.۲۲٪. لەو ژمارەیە ۱۶ ملیۆن و ۲۳۷ هەزار و ۳۵۸ کەسیان (۵۰.۱۸٪) لە شار دا دەژین. هەروەها شەش ملیۆن و ۹۲۴ هەزار و ۲۴۶ کەسیان (۵۰.۳۲٪) لە گوند دا دەژین.
ژمارەی مێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ۲۲ ملیۆن و ۹۵۷ هەزار و ۱۸۹ کەسە. کە دەکاتە ۴۹.۷۸٪. لەو ژمارەیە ۱۶ ملیۆن و ۱۲۱ هەزار و ۹۹۷ کەسیان (۴۹.۸۲٪) لە شار دا دەژین. هەروەها شەش ملیۆن و ۸۳۵ هەزار و ۱۹۲ کەسیان (۴۹.۶۸٪) لە گوند دەژین.
Your Comment