لە هەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر لە ۸ ملیۆن خێزان هەن، لەو ژمارەیە نزیکەی ۶ ملیۆنیان لە شار و دوو ملیۆن خێزانیشیان لە گوند دەژین.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری سەرکەوتوو بووە و چاوەڕێ دەکەن سبەی ئەنجامی سەرەتایی پرۆسەکە لە بەغداوە رابگەیێندرێت.