بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیێکدا کە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیاش لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی و فیدراڵیی هەرێم تاوتوێ کرا.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێم تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
حکوومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند: "هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار لە زووترین کاتدا، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و درێژەدان بە کارنامەی چاکسازی و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان".
Your Comment