بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
بەشی دیپلۆماسی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند لەو کۆبوونەوەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان کردەوە.
Your Comment