سه‌رۆكی حزبی زەفەر به‌تۆمه‌تی سووكایه‌تی كردن به‌ ئه‌ردۆغان ده‌ستگیر كرا

پۆلیسی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ئومیت ئۆزداغ سه‌رۆكی پارتی ناسیۆنالیستی "زەفەر"ی دژه‌ په‌نابه‌رانی به‌ تۆمه‌تی سووكایه‌تی كردن به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستگیر كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، داواكاری گشتیی ناوخۆیی له‌ ئیستەنبووڵ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ دژی ئومیت ئۆزداغ كردۆته‌وه‌، "له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی كه‌ له‌ میانی وتارێكیدا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی لقی پارته‌كه‌ی له‌ شاری ئه‌نتالیا له‌ باشووری توركیا پێشكه‌شی كرد، كه‌ تیایدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیای تۆمه‌تبار كرد به‌ ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر ئایین".
 داواكاری گشتی "قسه‌ی ئومیت ئۆزداغی به‌ سووكایه‌تی كردن به‌ سه‌رۆک ئه‌ردۆغان" زانی و ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م تۆمه‌ته‌ "سووكایه‌تی كردنه‌ به‌ سه‌رۆک" و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌.
لای خۆیه‌وه‌ ئومیت ئۆزداغ له‌ لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری ده‌ستگیركردنی وتی، "ئه‌و وتاره‌م پێشكه‌ش كرد كه‌ داواكاری گشتیی ئه‌ستەنبووڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرده‌وه‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ سووكایه‌تیم به‌ ئه‌ردۆغان كردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پارته‌كه‌مان له‌ ئه‌نتاڵیا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌م وتاره‌م هه‌زارجار دووباره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌، ده‌توانن من زیندانی بكه‌ن یان له‌سێداره‌م بدەن".
ئومیت ئۆزداغ له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه‌ له‌ پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویه‌تی، "لێدوانه‌كان له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ ئه‌نتاڵیا هاتوون، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێدراوه‌، داواكاری گشتی له‌ ئه‌نتاڵیایه‌ نه‌ک ئیستەنبووڵ.

News Code 224751

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha