کورتەی هەواڵەکانی ۲۳ به‌فرانباری ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۳ی به‌فرانباری ۱۴۰۳ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەغدا لە پشتگوێخستنی هەرێم بەردەوام بێت، بڕیاری چارەنووسساز دەدەین

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: حکوومەتی هەرێم بە ڕوون و ڕاشکاوی داهاتی ناوخۆی خستوەتە بەردەستی حکوومەتی فیدراڵ، ڕازی بووین هەموو داهاتەکانمان ڕادەست بکەین لەبەرامبەر ناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەغداد بەوەش ڕازی نەبووە. هەورامانی جەختیشی کردەوە، ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لە پشتگوێخستنی هەرێم ئەوا وەڵامێکیان دەبێت ڕەنگە بۆ هیچ لایەنێک سوودی نەبێت، جا ئەگەر کشانەوەش بێت لە پڕۆسەی سیاسی عێراق.

 موراد قەرەیلان:

ئامادەین هەنگاوی کرداری بۆ ئاشتی هەڵبگرین/ برایەتی کورد و تورک کلیلی چارەسەری ناوچەکەیە

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند، پێش هەموو شتێک، پێویستە بەرپرسانی تورکیا بزانن گەلی کورد کێشەی متمانەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکيا هەیە، سەرەتا ڕێوشوێنی دروست کردنی متمانە پێویستە، دەوڵەت دەبێت سەرەتا بە هەڵوێست و زمانی خۆی متمانە پەیدا بکات و دواتر هەنگاوی پراکتیکی بنێت.

کونسوڵى ئەمریکا لە هەرێم:

پێویستە بە زوویی حکوومەتێکى خزمەتگوزار لە هەرێم پێکبهێندرێت

ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان داواى کرد ھەرچی زووە حکوومەتێکی گشتگیر پێکبهێندرێت و بەرنامەیەک جێبەجێ بکرێت لە بەرژەوەندى خەڵکى هەرێمی کوردستان. ناوبراو هەروەها پشتیوانى چاکسازیی دەکات لە ناو هێزی پێشمەرگەدا، پێشتر ئەمریکا چەند جارێک داواى کردووە کە چاکسازیی لە نێو پێشمەرگەدا بکرێت و چەکدارى حزبەکان نەمێنێت.

News Code 224701

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha