بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانى، سهرۆكى حكوومەتی ههرێمى كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، لە ئەنقەرە لهگهڵ هاكان فيدان، وهزيرى دهرهوهى توركيا كۆ بووهوه.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، له كۆبوونهوهكهدا، گفتوگۆ لەبارەی برهودان به پهيوهندييهكانى ههرێمى كوردستان و تورکیا و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە کرا.
لەبارەی دیدارەکە مەسروور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس)، تویتەری پێشوو، پەیامێکی لەسەر سەردانەکەی بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە و نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ لە ئەنقەرە، لەگەڵ بەڕێز هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوومەوە و بیروڕامان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد، هەروەها جەختمان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و کەرتی وزەدا کرد".
Your Comment