پشتگیریی وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بۆ کورد و پێکهاتەکانی سووریا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ڕایگەیاند، پێویستە كورد و کریستیان له‌ پێکهێنانى ده‌وڵه‌تی داهاتووی سووریادا ڕۆڵیان هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كاسپەر ڤیڵدكامپ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵەندا له‌ ڕاپۆرتێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كردووه‌ و زانیارییەکانى لە ڕێگەى نێردەی تایبەتی وڵاتەکەیان پێدراوە، باس لەوەدەکات، نوێنەرەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا کۆ بووەتەوە و جەختی لە گرنگیی سیاسەتێکی ڕاگوزەری گشتگیر و پاراستنی کەمینەکان کردووەتەوە.

دەشڵێت، زۆر گرنگە پێکهاتەکانی کریستیان و کورد و کەمینەکانی دیکەى سووریا بەشداریی لە پرۆسەى گواستنەوەی سیاسیی گشتگیر بکەن.

وەزیرى دەرەوەى هۆڵەندا ڕاشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن چۆن هۆڵەندا و یەکێتیی ئەورووپا دەتوانن پشتگیریی لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی لە سووریا بکەن.

ڤیڵدكامپ باسى ئەوەشى کردووە، ئێستا هیچ پلانێک نییە بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی هۆڵەندا لە دیمەشق، بەڵام کار لەسەر چۆنیەتى پشتیوانی کردنى سووریا دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، 2 تاوەکو 4ـى ئەم مانگە، خایش خێرلاخ، نێردەی تایبەتی هۆڵەندا بۆ دیمەشق لەگەڵ بەرپرسانى حکوومەتى ڕاگوزەرى سووریا کۆ بووەتەوە و پەیامى وڵاتەکەى بە بەرپرسانى نوێی سووریا داوە.

News Code 224664

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha