بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه، محەمەد شیاع سوودانی بەنیازە ڕۆژی چوارشەممە ۸ی ۱‌ی ۲۰۲۵ سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام بدات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران کۆ ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه، سەردانەکە تاوتوێ کردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان لەخۆ دەگرێت، لەبەر ڕۆشنایی ئەو دەستکەوتانەی کە لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران مەسعوود پزیشکیان بۆ بەغداد لە مانگی (ئەیلول/۹)ی ساڵی ڕابردوو بەدەست هاتووە، جگە لە ئەو پێشهاتانەی کە لە ناوچەکە ڕوو دەدەن.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌کی دیپلۆماسی له عێراق ڕایگه‌یاندبوو، سوودانی چه‌ند دۆسیه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی ئێران تاوتوێ ده‌کات، دیارترینیان پێشهاته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سووریایه.
Your Comment