بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە سەلاحەدین بەهائەدین کردووە، "ئامادەیی و پێگه‌ى سه‌لاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين و يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى له ژيان و پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا به‌رز نرخاند."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکەدا تيشكى خستووەتەسه‌ر "رۆڵى ديار و چاكه‌خوازانه‌ى ئه‌ميندارى گشتى و يه‌كگرتووى ئيسلامى له پاراستنى ته‌بايى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان."
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە؛ ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان ستايشى رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى نێچیرڤان بارزانیی کرد بۆ پاراستنى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستاندا كرد.
لای خۆیەوە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرە، هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەکوو ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، لە سەلاحەدین بەهادین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
بارەگای بارزانی زیاتر لەمبارەوە دەڵێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، "جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرایەوە".
Your Comment