ڕۆژی هەینی، ۲۷-۱۲-۲۰۲۴، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەژێر درووشمی (بەرەو ئایندەیەکی گەشتر) بە ئامادەبوونی زیاتر لە ۸۵۰ ئەندام نۆیەمین کۆنگرەی خۆی بەست. سەلاحەدین بەهائەدین لە کۆنگرەکەدا بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە.
ڕۆژی شەممە، ۰۴-۰۱-۲۰۲۵، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو یەکەمین کۆبوونەوەی لەدوای کۆنگرە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، سەعید عەلی عەبۆ بە سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکە هەڵبژێردرا.
یەکگرتوو هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی دیاری کرد. ۱۱ کەس وەکوو ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی دەستنیشان کران.
غازی سەعید، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو بە رووداوی گوت، لەنێو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، دەرگەی خۆبەربژێر کردن بۆ مەکتەبی سیاسی کرایەوە و ۱۱ کەس وەکوو ئەندام هەڵبژێردران.
ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو
سەلاحەدین بابەکر
مستەفا عەبدوڵڵا
سەبریە غەفار
غازی سەعید
محەممەد هاودیانی
عوسمان کاروانی
خەرامان محەممەد
ئیبراهیم خەلیل
سەمیر سەلیم
محەممەد مستەفا
لەیلا نووری
ئەمیندار، یاریدەدەری، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو
ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو بەپێی پارێزگاکان:
سلێمانی و هەڵەبجە
۶ ئەندام
دهۆک
۳ ئەندام
هەولێر
۱ ئەندام
کەرکووک
۱ ئەندام
هادی عەلی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو، بە یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی حیزبەکە دەستنیشان کراوە.
لەبارەی گۆڕانکاری لە مەڵبەند و ئۆرگانەکان، غازی سەعید بە رووداوی گوت، لەنزیکترین کاتدا گۆڕانکاری لە مەڵبەند و ئەنجوومەنەکان دەکرێت، بەرپرسانی مەڵبدەنەکان راستەوخۆ دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی و ۱۰ بۆ ۱۲ کەس وەکو کارگێڕ بۆ مەڵبەندەکان دیاریدەکرێن.
یەکگرتوو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ۱۶ مەڵبەندی هەن.
Your Comment