بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیێکدا بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری مەفرەزەکانی ئاژانسەکە توانیویانە 4 ئەندامی داعش دەسگیر بکەن کە بە گرووپ کاریان کردووە لەناو کەرکووک.
ئەوەش هاتووە، ئەو تۆڕە پێداویستییەکانی وەک خۆراک و ئامێری پەیوەندییەکان دابین کردووە و کەفالەتی خێزانی چەکدارە داعشیییەکانیان کردووە و کاری گواستنەوەیان بۆ کردووە و چەکدارەکانیان لە نێوان کەرکووک و دەرەوەی کەرکووک گواستووەتەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، دەستگیر کراوان لەناو لیستی ئەو کەسانەدا کە لەلایەن دادگاوە داوا کراون، دانپێدانانیان لێ وەرگیراوە و رێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment