نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر کرد

دوای ئەوەی کۆنسووڵی نوێی ئێران لە هەولێر دەستبەکار بوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كۆنسووڵی گشتيى نوێى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ هه‌ولێر، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت:  كۆنسووڵی گشتيى نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كۆمارى ئيسلاميى ئێران به‌ بايه‌خ و گرنگييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، نيشان دا.

بەپێی راگەیێندراوەکە، له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕيوەتەوە.

News Code 224598

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha