بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهشار ئهسهد سهرۆک کۆمارى پێشووى سووریا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردۆتەوەوە دەڵێت: پێشتر پلانی بەجێهێشتنی دیمەشقی دانەناوە،و دهشڵێت: "بەیانیی ڕۆژی ۸ى ئهم مانگه پایتهختى وڵاتهکهم بەجێهێشتوەو چومەتە ڕوسیا، تا دوا ساتەکانیش سەرپەرشتیی بەرەکانی جەنگم کردوە".
لهو نووسراوهدا بەشار ئەسەد نووسیویهتى: "ئەو دەنگۆیانە ڕهتدهکهمهوه گوایە چەند ڕۆژێک پێش کەوتنی دیمەشق سوریام بەجێهێشتوە، تا کاتژمێرەکانی بەرەبەیانیی یەکشەممە، ۸ی کانوونی دوەمی ۲۰۲۴، لەگەڵ فراوانبونی هەژمونی تیرۆر لەناو دیمەشقدا مابومەوەو دواتر بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوڕێیە ڕوسەکانم چومە لازقییە بۆ ئەوەی لەوێوە بەدواداچون بۆ بەرەکانی شەڕ بکەم".
ئهسهد دهڵێت:"لەگەڵ گەیشتنمان بۆ بنکەی سەربازیی حومەیمیم لەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ۰۸-۱۲-۲۰۲۴، بۆمان ئاشکرابوو، هێزەکانمان لەهەموو بەرەکانی شەڕ توشی شکست بوونو پاشەکشەیانکردوە، هاوکات لەگەڵ هێرشکردنەسەر بنکە ڕوسییەکە بەدرۆن، مۆسکۆ داوای لەسەرکردایەتی بنکەکە کرد، ئێوارەی یەکشەممە، واتە ڕۆژی دوای ڕووخانی دیمەشق، دەستبەجێ بنکەکە چۆڵ بکات و هەموان بەرەو ڕوسیا بەڕێبکەون".
بهشار ئهسهد لهبهشێکى دیکهى پهیامهکهیدا دهڵێت: "هەرگیز یەکێک نەبوم لەوانەی کە لەئاستی کەسیدا بەدوای پۆستدا دەگەڕام، بەڵکو خۆمم بەخاوەنی پڕۆژەیەکی نیشتمانی دەزانی کە پشتیوانییەکەی لەگەلێکەوە وەرگرتوە کە باوەڕیان پێی هەبوەو دڵنیاییم لەئیرادەی ئەو گەلەو لەتوانای ئەواندا هەڵگرتوە بۆ پاراستنی دەوڵەتی خۆیانو بەرگریکردن لەدامەزراوەو هەڵبژاردنەکانیان تا دوا سات".
سەرۆک کۆماری پێشووی سووریا پێیوایە، "لەگەڵ کەوتنی دەوڵەت بەدەستی تیرۆرو لەدەستدانی توانای دابینکردنی هەر شتێک، ئەو پۆستە بەتاڵ و بێ مانا دەبێت و هیچ مانایەکیش بۆ ئەوەی بەرپرسەکە تێیدا بمێنێتەوە نامێنێت".
Your Comment