بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا له وتارێكدا لەبارەی ڕووداو و پێشهاتەکانی ئەمدواییەی سووریا دەڵێت: "ئاگاداری بوونی بەشار ئەسەده لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، ڕووسیا كه به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیاوه نه‌یتوانی پارێزگاری له‌و رژێمه بكات.
سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا، جۆو بایدن ئاشكرایكرد، "هێزه‌كانمان بۆ دڵنیابوونه‌وه له نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش له سووریا ده‌مێننه‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "كه‌وتنی ڕژێمی ئه‌سه‌د دادپه‌روه‌ری بوو، به‌ڵام ساته‌وه‌ختێكی مه‌ترسیداریشه، داوا له ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كه‌م سه‌روه‌ریی یاسا و پێكهاته‌كان بپارێزێت، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین قۆناغی ڕاگوزه‌ر له سووریا به‌باشی به‌ڕێوه‌بچێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا پشتیوانی خۆشی بۆ وڵاتانی دراوسێی سووریا دووپات كرده‌وه و وتی: "پاڵپشتی له عێراق و ئوردن و ئیسرائیل و لوبنان ده‌كه‌ین".
Your Comment