بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازیی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی ناوچەکە بەتایبەت ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە نووسینگەی سوودانی، سوودانی ئاماژەی بە "هەڵوێستی رەسمی و جێگیری عێراق داوە کە لەگەڵ یەکپارچەیی و ئاسایش و سەقامگیری سووریادایە" و جەختیشی لە گرنگی رێزگرتن لە سەروەری خاکی سووریا کردۆتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەش کردۆتەوە کە عێراق بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لەپێناو کۆنترۆڵ کردنی قەیرانی سووریا کە کاریگەری ئاشکرای لەسەر ئاسایشی عێراق دەبێت. وتیشی، ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات جیا نییە لەوەی لە غەززە و لوبنان ڕوویدا و بووە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
Your Comment