بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دیکتۆر میرە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەنووسێت: کارەساتە، لە کاتی سوێندخواردنی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستاندا؛ زۆرینەی ڕەهایان نەیانزانی تەنها ۱۰ وشەی سوێندخواردنەکە بە دروستی بڵێن!
دەبێت چ هیوایەکمان پێیان بێت دۆخی هەرێم ڕاست بکەنەوە!!!! ئەمە لە کاتێکدا بەکارهێنانی فرە شێوەزاری لە سوێندخواردنە کە دا؛ بێڕێزییەکی بێسنوور بوو بە زمانی یەکگرتووی کوردیی.
پێویستە پێش هەموو شتێک پەرلەمان چارەسەری دۆخی زمانەکەمان بکات و یاسایەکی گرنگی بۆ دەربکات؛ هەروەها پێویستە سوێندخواردنە کە دووبارە بکرێتەوە، چوونکە سوێندخواردنی هەڵە پەسەندکراو نییە. هەرچەندە بۆ پەرلەمانی کوردستان هەموو شتێکی خراپ پەسەندە، لەبەر ئەوەی لە بنەڕەتدا خودی کارەکە ناپەسەندە.
Your Comment