كۆمەڵی دادگەریی کوردستان: پابەندى بڕیارەکەی خۆمانین و ناچینە پەرلەمان

دواى ئەوەى دوو شاندى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان سەردانى کۆمەڵى دادگەرییان کرد بۆ پێداچوونەوە بەبڕیارى بایکۆتى چوونە پەرلەمان، ئەندامێکى ئەنجوومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەری دەڵێت، پابەندى بڕیارى خۆیانن و ناچنە پەرلەمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولستار مەجید، ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەریی كوردستان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاندووە: کۆمەڵی دادگەری رژدە لەسەر بڕیارى نەچوونە پەرلەمان و پاشەکشە لە هەڵوێستەکەى ناکات.

گوتیشى، ئەوان ناچنە پەرلەمان بەڵام ناتوانن داوابکەن شوێنى ئەندامەکانیان پڕ نەکرێتەوە.

لە دواى ئاشکراکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵى دادگەریى کوردستان بڕیاریدا نەچێتە پەرلەمان، سەرۆکی ئەو حیزبەش رایگەیاند، هەڵبژاردن دیزاینى پێشوەختەى بۆ کراوە و ئەو دەنگ و کورسییانەى هێناویانە بە دەنگ و قەبارەى حیزبەکەیان نازانن.

بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن، کۆمەڵى دادگەرى لە خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان سێ کورسى بەدەست‌هێناوە، دوو کورسی لە سلێمانی و یەک کورسی لە هەولێر.

News Code 224345

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha