پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران و تورکیا ئاساییە/ ڕێگە نادەین دەستوەردان لە کاروبارماندا بکرێت

مەسعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لە بەرژەوەندی ئێمەدا نییە کە هیچ گرژییەکمان لەگەڵ ئێران و تورکیا هەبێت، پەیوەندییەکانیش لەگەڵ هەردوولا ئاساییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ سکای نیوز جەختی لەوەکردەوە، کە بەردەوامبوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو شەڕدا کێشەیە، بانگەوازی كرد بۆ هەموو لایەک بۆ ئاشتی.

هەروەها بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو، کە گرژبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران یان تورکیا لە بەرژەوەندی کورد نییە، له‌ ئێستادا پەیوەندییەکان لەگەڵ هەردوولا ئاساییە، "بەڵام ڕێگە نادەین هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکات".

ئاماژەی بەوەش کرد، جیاوازییەکی گەورە لەنێوان ئۆپۆزسیۆن لە ئێران و ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا هەیە، "ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەستوەردان ناکات لە کاروباری عێراق و وەڵامی ڕێنماییەکان دەداتەوە، لەکاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) دەستوەردان دەکات و گوێ بۆ ڕێنماییەکان نادات".

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆ، بارزانی ڕوونی کردەوە، کە داعش هێشتا مەترسییەکی جددی دروست دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی "کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەبێ پڕچه‌ک كردنی سوپای عێراق کێشەیە، چوونکە عێراق ڕووبەڕووی لاوازییەکی ڕاستەقینە دەبێتەوە لە هێزی ئاسمانی".

مەسعوود بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "پەیوەندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حكوومه‌تی ناوەند لە بەغدا باشە و بابەتگەلێک هەن کە هێشتا لەژێر گفتوگۆدان، بەتایبەتی پشکی هەرێم و دۆسیه‌ی نەوت".

News Code 224429

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha