عێراقچی و ڕاوێژکارى ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە تاران کۆ بوونەوە

ڕاوێژکارى ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەروەی ئێران کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێکى باڵاى ئەمنیى عێراق بە سەرۆکایەتى قاسم ئەعرەجى، راوێژکارى ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و بە بە شداریى رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان گەیشتنە تارانى پایتەخى کۆمارى ئیسلامیى ئێران.

شاندە عێراقییەکە لە تاران لەگەڵ عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامیى ئێران کۆبوونەوە و قاسم ئەعرەجی دواى کۆبوونەوەکە لە تۆڕى ئێکس ڕایگەیاند: "تاوتوێى دوایین پێشهاتى رووداوەکانیان لە رۆژهەڵاتى نێوەڕاست و ناوچەکە کردووە و باسیان لە دۆسیەى ئاسایشى سنوور کردووە لە نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ سەرکەوتنى حکوومەتى عێراق لە جێبەجێکردنى رێککەوتنى هاوبەشى نێوانیان".

قاسم ئەعرەجى ڕاشیگەیاندووە کە سەردانەکەیان لەسەر فەرمانى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران بووە و تاوتوێى پرسە هاوبەشەکانى نێوان هەردوو وڵات دەکەن.

News Code 224360

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha