ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و سەرلەشکەر سەلامی کۆ بوونەوە

قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە درێژەی دیدارەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی، لەگەڵ فەرماندەیی گشتیی سوپای پاسداران کۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک دیداری فەرمیدا، قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و شاندی باڵای ئەمنیی یاوەری لەگەڵ سەرلەشکەر حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.

لە ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ئەعرەجیدا سەبارەت بەو کۆبوونەوە هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەی هەمەلایەنە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی هاوبەشی ئەمنی نێوانیان ئەنجامدرا؛ هەروەها گرنگیی کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکان و ڕێگری کردن لە دزەکردن تاوتوێ کران.

وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا سەلامی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ پشتیوانی کردن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان و سەرکەوتنەکانی هەنگاوەکانی.

هەروەها سوپاس و پێزانینی لایەنی ئێرانی دەربڕیوە بۆ لیژنەی باڵای عێراق کە سەرپەرشتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات دەکات بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم عەرەجی.

News Code 224368

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha