بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نه‌وه‌ی نوێ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: "ئاماده‌ین له حكوومه‌تدا بین ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران به ده‌ست نه‌وه‌ی نوێوه بێت، یان ته‌واوی پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ۲۳ وه‌زاره‌ته‌كه به‌ده‌ست ئێمه‌وه بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌پێی پرۆژه‌كه‌یان هه‌رلایه‌نێک سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ربگرێت ته‌واوی پۆسته‌كانی دیكه بۆ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "ئێمه له‌و لایه‌نانه نین كه به سێ چوار وه‌زاره‌ت رازی بین و بچینه حكوومه‌ت و ئامانجی ئێمه گۆڕانكارییه له حكومرانی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه، ئامانجمان كۆتاییهێنانه به‌و شێوازه شكستخوواردوهی حكومرانی پارتی و یه‌كێتی له رابردوو هه‌بووه".
شایانی باسە نه‌وه‌ی نوێ له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه ۲۰ی مانگی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، توانی ۱۵ كورسی به‌ده‌ستبهێنێـت.
نه‌وه‌ی نوێ بۆ به‌شداریكردن له كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مه‌رجەکانی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
News Code 224342
Your Comment