بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: (ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانیی مێردین بەهۆی ئهو تۆمەتەی خراوەتەوە پاڵی و سزای زیندانی بۆ دەرکراوە بە تاوانی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی چەکداریی، لە ئەرکەکەی دوور خراوەتەوە، هاوکات تونجای ئاککۆیون پارێزگاری مێردین بەوەکالەت سەرۆکی شارەوانی بەقەیوم بەڕێوەدەبات.
ههر لهو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەش کراوە، گوڵستان سۆنۆک سەرۆکی شارەوانی باتمان لە ئەرکەکەی دوور خراوەتەوە و ئەکرەم جاناڵپ پارێزگاری باتمان بەوەکالەت لە پاڵ ئەرکەکانی پارێزگار بەقەیوم سەرۆکایەتی شارەوانیش بەڕێوەدەبات.
هەروەها هاکان باشئۆغڵو قائیمقامی شاری خالفەتی لەلایەن پارێزگاری ڕۆحا بەقەیوم لەشوێنی مەهمەت قەرەیلان بەسەرۆکی شارەوانی خالفەتی دانراوە.
دوابەدوای ئەو بڕیارەش بۆ ڕێگریی لە دروستبوونی خۆپیشاندانی فراوانی جەماوەریی، پارێزگای مێردین بڕیاری داوه بۆ ماوهى 10 ڕۆژ هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێک لە سەرتاسەری پارێزگاکە قەدەغە بکرێت.
Your Comment