لاهوور شێخ جەنگی: گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵی دادگەری کرد

لاهوور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل ڕایگەیاند، لەگەل عەلی باپیر گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان کرد سەبارەت بەو ساختەکاری و کێشانەی هەڵبژادن كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لە شاری سلێمانی سەردانی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری-م کرد، پێکەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ۲۰ی (تشرینی یەكەم/۱۰)مان تاوتوێ کرد، گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان کرد سەبارەت بەو ساختەکاری و کێشانەی لە هەموو هەڵبژاردنێکدا حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بەرامبەر پرۆسەی دیموکراسی و ناوبانگی هەرێمی کوردستان نا بەرپرسیارانە ئەنجامی دەدەن".

سەرۆكی بەرەی گەل ئاماژەی بەوەش كرد، "پێکەوە هەڵوەستەمان کرد لەسەر ئەو بنەما جێگیرەی کە  شەرعیەتی ڕاستەقینەی هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە ڕادەی پابەندبونیان بە پاراستنی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و داکۆکی کردن لە بەرژەوەندی خەڵک و پارێزگاری کردن لە ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان و حوکمڕانییەکەی نەک هەڵبژاردنێک کە ڕەنگدانەوەی حەقیقەتی دەنگ و ڕەنگی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبێت".

لاهوور شێخ جەنگی باسی لەوەش كرد: "لەگەڵ جەنابی مامۆستا عەلی باپیر هاوڕا بووین لەسەر پارێزگاریکردن لە چاکەی گشتی و پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و دەنگ و ئیرادەی راستەقینەی هاوڵاتیان لە هەموو ئاستەکاندا و جەختمان لەسەر ئەو ڕاستییە کردەوە کە ئامانجی لە پێشینەمان پارێزگاریکردنە لە ئیرادەی ئازادانەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان".

News Code 224291

Your Comment

You are replying to: .
captcha