لە کەرکووک بۆمبێک تەقییەوە/ شەش کەس برینداربوون

لە شاری کەرکووک بۆمبێک تەقییەوە و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون، لەبارەی ڕووداوەکەوە لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵ ۸ لە کەرکووک ڕایگەیاند: "لەگەڕەکی موسەڵای کەرکووک بۆمبێک لەبەردەم دووکانێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە خاوەنى دووکانەکە و پێنج هاوڵاتیى دیکەى نزیک لە ڕووداوەکە برینداربوون".

سەرجەم بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەى شارەکە گواستراونەتەوە و چارەسەرى سەرەتاییان بۆ دەکرێت.

هاوکات، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى کەرکووک ڕاگەیاندووە، "تەقینەوەیەک لە کەرکووک ڕوویداوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا بۆیان ڕوون نەبووەتەوە بۆمبى چێندراو بووە یاخوود روومانە بووە".

ئاماژەی بەوە شکرد، لێکۆڵینەوەکانیان لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و دواتر ڕاستیى ڕووداوەکە بۆ ڕای گشتى ئاشکرا دەکەن.

News Code 224188

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha