دادگایەک لە ئەمریکا سکاڵایەکی لەدژی بەرپرسانی باڵای هەرێم ڕەت کردەوە

دادوەری فیدراڵیی ئەمریکا لە واشنتن ئەو داوا و سکاڵایەی لە دژی مەسروور بارزانی و کەسوکارەکەی و هەر ۶۳ کەسایەتی تۆمار کرابوو، ڕەت کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادوەر ڕاندۆلف مۆس، دادوەری فیدراڵیی ئەمریکا لە واشنتن، ئەو داوا و سکاڵایەی لە دژی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکارەکەی و هەر ۶۳ کەسایەتی تۆمار کرابوو، بە تەواوی ڕەت کردەوە، بە هۆی بێبنەمایی و ناڕاستیی داواکان.

سکاڵاکاران لەلایەن کەسێکەوە سەرپەرشتی دەکرێن کە لە ئەڵمانیا لەلایەن دادگاوە سزای تاوانکاریی بەسەردا سەپێنراوە.

دادوەر مۆس لە دانیشتنی دادگادا، هۆشداریی دا کە ئەگەر سکاڵاکاران لە دروستکردنی تۆمەتی بێبنەما بەردەوام بن ئەوا بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.

هەرەوەها لە دانیشتنەکەدا تیمی یاسایی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سکاڵایە شەڕێکی سیاسییە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا و خراپ بەکارهێنانی دادگایە بۆ مەبەستی سیاسی.

News Code 224177

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha