بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆو ڕیدەر پارێزەر و ڕاوێژكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریکا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندووە: ئەوانەی سکاڵایان لەدژی سەرۆک وەزیران و ئەندامانی دیکەی حکوومەتی هەرێم تۆمارکردووە، تەنها قسەیان پێبووە و قسەکانیشیان بێ بنەمابوو، هەربۆیە دادوەر سکاڵاکەی ڕەت کردەوە.
جۆو ڕیدەر باسی لەوەش کرد، من پارێزەر و ڕاوێژکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانم، ئەو کەیسەی ماوەی نۆ مانگ هەڵپەسێدرا، بەڵام چوارشەمەی ڕابردوو دادوەر دۆسیەکەی ڕەتکردەوە.
ڕیدەر گوتیشی: ئەو تۆمەتانەی دژی حکوومەتی هەرێم لە ئەمەریکا تۆمارکرابوون هەمووی بێ بنەما دەرچوون، تۆمەتباران تەنها قسەیان هەبوو، واتە قسەی بێ بنەما و بێ بەڵگە.
Your Comment