ئەو ئاوارەنە لە کەمپى هەرشەم-ەوە گەڕاونەتەوە، هەندێکیان خەڵکى بەعاج، کەرامە، حەمدانیە، ترجلە، باشیک، بەرتەلە، سەلام، شنگال، ناوەندى موسڵ، لە نەینەوا بوون، ئاوارەکانى دیکە خەڵکى قەزاى بەلەد بوون لە پارێزگاى سەلاحەددین.
عەلى جیهانگیر، گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "دواى چەند رۆژێک لە گەڕانەوەى ئەو ئاوارانە و دڵنیابوون لە مانەوەیان، ئەو کۆمەکانەیان پێدەدرێت کە بەرانبەر گەڕانەوەیان وەریدەگرن.
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران لە کاتى گەڕانەوەى هەر خێزانێکى ئاوارە بۆ زێدى خۆى، چوار ملیۆن دینار، تەباخ، بەفرگر و تەلەڤزیۆنێکیان پێدەدات".
گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق راگەیاند: "زیاتر لە ۱۷۰۰ ئاوارەى دیکەى نێو کەمپەکانى هەرێمى کوردستان ناوى خۆیان تۆمار کردووە بۆ گەڕانەوە".
۱۱ـی تەممووز، کەمپى ئاوارەکانى ئاشتى لە پارێزگاى سلێمانى داخرا، دواى ئەوەى سەرجەم ئەو ئاوارانەى تێیدا بوون گەڕانەوە زێدى خۆیان، بەڵام لە کەمپەکانى هەولێر و دهۆک نزیکەى ۳۰ هەزار خێزانى ئاوارە هەن، کە هێشتا نەگەڕاونەتەوە.
۵۹۹ ئاوارەى کەمپێکى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان گەڕانەوە زێدى خۆیان لە نەینەوا و سەلاحەددین، ۱۷۰۰ ئاوارەى دیکە ناویان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە.
News Code 224114
Your Comment