بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستەنبووڵ بە هاوکاری و هەماهەنگی دەزگای دژە تیرۆری تورکیا، هەڵمەتێکیان لە شاری ئیستەنبوڵ بەڕێوە برد و توانیان ئەندامێکی بەڕەگەز سووریی یەپەگە لەو شارە دەستگیر بکەن
ئاژانسی زمانحاڵی دەوڵەتی تورکیا لەمبارەوە بڵاوی کردەوە: "هێزە ئەمنییەکان دەستنیشانیان کرد کە H.A.C کە بە ناسنامەی ساختەی فەڵەستینی هاتۆتە تورکیا، لە ڕاستیدا خەڵکی قامیشلوو سەر بە پارێزگای حەسەکە لە سووریایە و بەناو بەرپرس بووە لە یەپەگە.
تیمەکان دوای دەستنیشان کردنی ناونیشانی ئەو ئەندامەی YPG، لە کاتێکدا دەگوترا سەرقاڵی ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە ئیستەنبووڵ بوو دەستگیریان کرد.
دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، تۆمەتبارەکە ڕەوانەی دادگا و بە بڕیاری دادوەری ئیشکگر دەستبەسەر کرا.
Your Comment