سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە

سەرۆک کۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە باس لە ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی بە زمانی کوردی دەربارەی سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بلاو کردەوە و لە پەیامەکەدا هاتووە: "ئەو ئامانجانەی لە سەردانە سێ ڕۆژەکەمان بۆ وڵاتی دۆست و دراوسێمان بەدواداچوونمان بۆ کرد لە سەر ڕوانگەی یەکگرتن و یەککەوتن بوو".

پزیشکیان دەشڵێت:: "‏لەو سەردانەدا ۱۴ یادداشتی لێکگەیشتنی هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا".

سەرۆکی ئێران ڕاشیگەیاندووە: ‏ئەولەویاتی ئێمە ئەوەیە کە بگەین بە یەک زمان و دیدگای هاوبەش لە پەیوەندیی نێوان هەر دوو وڵات.

پزیشکیان لە پەیامەکەیدا دەشڵێت: "‏کۆبوونەوەی باش لە عێراق ئەنجام درا کە بووە هۆی هاودڵیی زیاتر لە نێوان هەر دوو وڵات. ‏ئامانجی گەورەی ئێمە هاودڵی و یەکبوون و یەککەوتنی ئوومەتی ئیسلامییە".

سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی بەزمانی کوردی بڵاو کردەوە

News Code 224090

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha