تورکیا کاروانێکی سەربازیی ڕەوانەی ئامێدی کرد

لەشکرکێشییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە دیمەنێکدا دەردەکەوێت کاروانێکی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی تورکیا ڕەوانەی هەرێم کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنیووز بەبڵاو کردنەوەی کورتە ڤیدۆیەک ئیدیعا دەکات ئەو کاروانە سەربازییەی تورکیا لە سنووری گوند و شارەدێکانی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک تێپەڕیوە.

لە دیمەنێکدا کە لە ڕۆژنیووز بڵاو کراوەتەوە دەردەکەوێت، کاروانێکی سوپای تورکیا بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی تێدەپەڕن.

News Code 223961

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha