پەکەکە ڕێگرە لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەی  ئەو ناوچانەی کە لەژێر کونترۆلیدایە

عیرفان عەبدولعەزیز دەڵێت: دیارە پەکەکە لە ماوەی ڕابردوودا کێشەیان دروست کردووە بۆ دەسەڵاتی کوردی، ئەو ناوچانەی کە تێیدا بوون، نەیانهێشتووە ئاوەدان بکرێتەوە.

عیرفان عەبدولعەزیز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵودا ڕایگەیاندووە، ئەم چەند ڕۆژە، چەند ڕۆژێکی زۆر هەستیارە و پێشبینییەکان بەرەو ئەوە دەچن ئەگەر گرژییەکان زیاتر بن و لە کونترۆڵ دەربچن، ئەوا کەرکووک و سلێمانی بێبەش نابن لەو گرژییانە.
ناوبراو وتیشی: "هەر حکوومەتێک کە نفووزی لە ناوچەیەک هەیە، دەبێت کونترۆڵی ئەو ناوچەیە بکات، کاتێک ناوچەیەک لە ژێر کونترۆڵی ئەو دەردەچێت بەڕاستی دەبێت حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێم هەوڵبدەن کە لەو ناوچانە دووبارە نفووزی خۆیان زیاد بکەن بۆ ئەوەی هەم خەڵکەکە لەوێ ئاسوودە بژین، هەم بابەتی ئاوەدانکردنەوەش بگاتە ناوچەکان".
ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ئاماژەی بە ڕەوشی ئەم دواییەی دۆخی کەرکووک کرد و پێیوایە ئاڵۆزی لە نێوان لایەنەکان ڕوودەدات و دەڵێت: "ئەو دۆخەی کەرکووک ڕەنگە ببێتە ئاڵۆزی چوونکە برادەرانی تورکمان ناڕازین لە دۆخەکە، هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لە عەرەبەکانیش ناڕازین، بۆیە ڕەنگە نارەزایەتی زیاتری لێ بکەوێتەوە و ئاڵۆزی ڕووبدات".

News Code 223981

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha