بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی "X" نووسیویه‌تی: "گەیشتینە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، بۆ ئەنجامدانی چەند دیدارێکی گرنگ، لەنێویاندا دیدارمان لەگەڵ هاوڕێم هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌رۆکایه‌تی شاندێک ده‌کات بۆ ئه‌نقه‌ره که پێکهاتوون له ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
فوئاد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه کردوه: "لە دیدارەکانماندا تاوتوێی ژمارەیەک پرسی جێی بایەخی هاوبەش دەکەین، لەسەرویانەوە لایەنی ئەمنیی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، وێڕای پتەو کردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە بەرژەوەندی هەردوولا".
Your Comment