بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆتا چاوپێکەوتنی نوام چۆمسکی لە ٥ـی حوزەیرانی ساڵیای ڕابردوو بوو، لە دوای ئەوەوە هیچ بەشدارییەکی لە میدیا و وتارێکی نەبوو، دوای بە دواداچوونی میدیاکان دەرکەوت تووشی جەڵدەی مێشک بووە و بەشی ڕاستی لەشی لە کار کەوتبوو، شەوی ڕابردوو دەنگۆی کۆچیی دوایی ناوبراو بڵاو کرایەوە بەڵام والریا واسێرمەن-ی هاوسەری بۆ ئاسۆ شیتێدپرێس قسەی کرد و ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە.
نوام چۆمسکی، بیرمەند و فەیلەسووفی ئەمریکیی لە ساڵی ۱۹۲۸ لە شاری ڤیلادێلڤیای ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا لە دایک بووە و خاوەنی ۱۹۹ کتێبە، هەروەها دۆستی نزیکی کوردە و تا ئێستا چەندین جار وتاری لەسەر پرسی کورد و دیموکراسی نووسیوە.
ساڵی ۲۰۲۲ پەیامێکی بۆ نەورۆزی شاری وان لە کوردستانی تورکیا نارد و رایگەیاند: "گەلی کورد قارەمانانە بۆ ئازادی و دادپەروەری تێکۆشاوە و تێکۆشانی کورد تێکۆشانێکی ئیلهامبەخشە".
Your Comment