چۆمسکی:مانەوەی قەبارەی ڕۆژئاوا تا ئەمڕۆ وەک موعجیزە دەنوێنێت/ پێچەوانەی ترەمپ، بایدەن ڕازی نابێت کورد بکوژرێت

بەشی سووریا- نوام چۆمسکی لە وتاری سەرەتای کرانەوەی کۆڕبەندی ساڵانەی ئازادیی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند مانەوەی کوردستانی سووریا لە ژێر سێبەری پشتگیرییە نێودەوڵەتییەکان وەک موعجیزە خۆ دەنوێنێت.

کوردپرێس:

نوام چۆمسکی بیرمەند و فەیلەسووفی ئەمریکی بەشداریی ڕێوڕەسمی کرانەوەی کۆڕبەندی ساڵانەی ئازادیی کوردستانی سووریای کرد کە لەسەر ئەرکی زانکۆی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ بەڕێوە چوو.

چۆمسکی لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە مانەوەی قەبارەی ڕۆژئاوا و کوردستانی سووریا لە باکوور و خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە بەو هەلومەرجەی چەندساڵی ڕابردووەوە وەک موعجیزە دەنوێنێت.

ئاژانسی هاوار نیوز لەو بارەیەوە نووسیویەتی چۆمسکی لە وتارەکەیدا باسی ئەوەشی کرد کە تەوەری سەرەکی ئەوەیە کە چۆن دەکرێت کۆتایی بەو هێرشانەی تورکیا بهێنرێت کە بە ڕەزامەندیی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت. لە لایێکی دیکەشەوە گرینگ ئەوەیە کە چاوەڕێ بکەین بزانین بە چ شێوازێک مامەڵە لەگەڵ دیمەشق دەکرێت. بەگشتی ئەمە موعجیزەیە کە ڕۆژئاوا تا ئەمڕۆکە ماوەتەوە.

چۆمسکی هیوای ئەوەشی خواست کە ئیدارەی تازەی کۆشکی سپیی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی بایدەن جیاوازیی زۆری لەگەڵ ئیدارەکەی ترەمپ هەیە و ڕەنگە ئەو جیاوازییانە لە بەرژەوەندیی کورد بێت.

چۆمسکی لەو برایەوە گوتی: من لەو بڕوایەدا نیم کە بایدەن هێندەی ترەمپ بێڕەحم بێت. بڕوا ناکەم بایدەن وەک ترەمپ ڕازی بە کوژرانی کورد بێت. ئەوەی گرینگە چۆنێتیی دەرکەوتنی کۆمەڵگەی مەدەنییە. پێویستە کۆمەڵگەی مەدەنی گوشارەکانیان زیاد بکەن چوونکە ئەمە کارتێکەر دەبێت لە بڕیاردانی جۆبایدەن.

چۆمسکی زیادیشی کرد: ئەگەر جەماوەر گوشار نەخەنە سەر ئیدارەی بایدەن، ئەوا ئەمریکا لە هەمان ڕەوتی پێشوو بەردەوام دەبێت. ئەگەرچی بایدەن جیاوازی لەگەڵ ترەمپ هەیە بەڵام نابێت چاوەڕێی زۆریش بکەین. هەر بۆیە پێویستە هەمووان گوشار بخەنە سەر بایدەن.

پڕۆفیسۆر چۆمسکی چەند ئامۆژگارییێکیشی پێشکەشی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا کرد. نموونەی ئامۆژگارییەکان: "یەکەم کار ئەوەیە کە مافی ژنان زامن بکرێت. ئەفریقای باشوور لەو بارەیەوە بە شێوەیێکی سەرکەوتوو کاری کرد. ئەمە تاکە ئاسۆی هیوای ئێوەیە. ئیدارەی خۆرسەری باکوور و خۆرهەڵات، سامانێکی بەنرخە. پێویستە سوپای ڕۆژئاوا لە هەموو جیهان ببینرێت. ئێوە پشتگیریی هاووڵاتییانتان لەگەڵ بێت دەگەنە ئامانجەکانی خۆتان.

News Code 768

Your Comment

You are replying to: .
captcha