نوام چۆمسکی: دەبێت ئەمریکا لە بەرانبەر تورکیا پشتگیریی کوردی سووریا بکات

بەشی جیهان- بیرمەند و زمانناسی ناسراوی ئەمریکی، نۆما چۆمسکی وتوویەتی ئەمریکا دەبێت لە سووریا بمێنێتەوە و لە بەرانبەر تورکیا پشتگیریی کورد بکات ئەگەرچی مانەوەکەی کەم هێزیش بێت.

کوردپرێس:

نوام چۆمسکی زمانناسی ناسراوی عالەمی ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کردووە کە کەڵکەکانی بە کورد دەگرێت و پاشان دەستیان لێ بەر دەدات و پشتیان لێ دەکات.

چۆمسکی وتوویەتی کورد تاکە هێز بوو کە سەرەڕای ئەوەی هێزی ناڕازایی مەدەنی لە کۆمەڵگاکەیدایە توانیویەتی کۆمەڵگایێکی باش دابمەزرێنێت.

ناوبراو جەختی کردۆتەوە کە ئەمریکا نابێت سووریا چۆڵ بکات لە بەر ئەوەی ئەگەر هاتوو تورکیا هێرشی کردە سەر کورد، ئەمریکا کورد بپارێزێت و پشتگیرییان بکات.

بەو حاڵەشەوە بە ڕای چۆمسکی ئەمریکا کار بۆ مرۆڤایەتی ناکات بەڵکوو ڕاست وەکوو دەسەڵات و زلهێزەکانی تر کار بۆ بەرژەوەندی و دەسەڵاتی خۆی دەکات و ئەوەش وای کردووە لەبارەی کوردەوە هەڵوێستی جۆربەجۆر بگرێت.

چۆمسکی پشتیگری کردنی ئەمریکا لە کورد لە حەفتاکاندا وەکوو نموونە دەهێنێتەوە و دەڵێتلە حەفتاکاندا ئەمریکا لە بەرانبەر سەدامدا پشتگیریی کوردی کرد بەڵام پاش ئەوەی لەگەڵ سەدام ڕێککەوت پشتی لە کورد کرد و کگورد لەو نێوانەدا بوویە قوربانی.

ناوبراو ئەوەشی زیاد کرد: یان لە نەوەدەکاندا کلینتۆن بە لێشاو چەکی ئەمریکیی ناردە تورکیا بۆ ئەوەی ئەنقەرە دژ بە کورد بەکار بهێنێت بەڵام بە هەموو ئەوانەشەوە نابێت ئەمریکا پشت لە کوردی سووریا بکات.

News Code 38491

Your Comment

You are replying to: .
captcha