ئێران ناوەندێکى زانست و تەکنەلۆژیا لە هەرێمى کوردستان دەکاتەوە

بەشی زانست و تەکنەلۆژیا- وەزارەتى زانست و تەکنەلۆژیاى ئێران، خواستى هەیە پەرە بە هەماهەنگى زانستى و تەکنەلۆجى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بدات و دەیەوێت بەمنزیکانە ناوەندێکى زانست و تەکنەلۆژیا لە هەرێمى کوردستان بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیحسان شەیخون، نوێنەرى ناوەندى هەماهەنگى نێودەوڵەتی سەر بە وەزارەتى زانست و توێژینەوە و تەکنەلۆژیاى ئێران، ڕایگەیاند: بە سەرنجدان لە لێکچوونى ژینگە و رۆشنبیریی هەرێمى کوردستان لەگەڵ ناوچە سنوورییەکانى ئێران، وەزارەتەکەیان گرنگییەکى گەورە دەدات بە پێشخستنى هەماهەنگى زانستى و تەکنەلۆژیا لەگەڵ هەرێمى کوردستان.

ناوبراو جەختیشی کردەوە، لە گرنگى دیپلۆماسییەتى زانستى، بەو پێیەى دەرفەتێکە بۆ سوودوەرگرتن لە تواناکانى زانست و تەکنەلۆژیا بۆ بەدیهێنانى ئامانجەکانى سیاسەتى دەرەوە و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، هیواشى خواست بەمنزیکانە ناوەندێکى زانست و تەکنەلۆژیا لە هەرێمى کوردستان بکەنەوە.

بەرپرسەکەى وەزارەتى زانست و تەکنەلۆژیاى ئێران ڕوونیشیکردەوە، پرۆگرامى پارێزگاى کوردستان "سنە" زۆر گرنگە بۆ فراوان کردنى کارلێکەکان و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ باش کردنى ئاستى هەماهەنگى و بەهێزکردنى ڕایەڵە سیاسى و ئابوورییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان، بەو پێیەى یەکێکە لە گرنگترین ستراتیژییەکانى گەشەپێدانى هەناردە بۆ هەرێمى کوردستان و دەروازەی ناردنى بەرهەمەکانى تەکنەلۆژیاى ئێران بۆ بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و وڵاتانى ڕۆژئاواى کەنداو.

News Code 223675

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha