ئەگەری هەیە ئەشکەوتی "شانەدەر" بخرێتە لیستی شوێنە مێژووییەکانی یونسکۆ

پرۆفیسۆر گریمی بارکر لە زانکۆی کامبریج کە لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر ژیانی هەزاران ساڵەی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئەشکەوتی "شانەدەر" کردووە، دەڵێت ئەم شوێنە دەتوانێت بخرێتە لیستی یونسکۆوە.

ئەشکەوتی مێژوویی "شانەدەر" لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ماوەی دەیان هەزار ساڵ شوێنی ژیوای مرۆڤی نیاندەرتاڵ بووە. لەمدواییانەشدا کەلەسەری یەکێک لە ئێسکەکانی ئەم ئەشکەوتە کاری لەسەر کرا و دەرکەوت کە ئەو و هاوڕێکانی نزیکەی ۵۰۰۰۰ ساڵ پێش لەو ئەشکەوتە ژیاون.

پرۆفیسۆر گریمی بارکر لە زانکۆی کامبریج بە گۆڤاری ڕیجێن-ی وتووە: لێکۆڵنەوەکان لەبارەی مرۆڤی نیاندرتاڵ و ئەو زانستانەی لەم ئەشکەوتە دەسکەوتوون، لەم بوارەدا لە جیهان کەم وێنەیە و زانیاریی زۆری لەمبارەوە ئاشکرا کردووە بۆیە ئەگەری هەیە ئەشکەوتی "شانەدەر" بچێتە لیستی شوێنە مێژووییەکانی یونسکۆ.

News Code 223653

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha