ئێسکەپەیکەری ئەشکەوتی شانەدەر ڕازی ژیانی مرۆڤی نێئاندێرتاڵ ئاشکرا دەکات

بەشی جیهان- زانایان لە گەڕانەکانیان لە هەرێمی کوردستان ئێسکەپەیکەری مرۆڤی نێئاندرتاڵیان لە ئەشکەوتی شانەدەری هەرێمی کوردستان دۆزیوەتەوە و دەڵێن ئەو ئێسکانە کۆمەڵێک زانیاریی گرینگ لەبارەی ڕەفتار و شێوەی ژیانی مرۆڤی نێئاندرتاڵ ئاشکرا دەکات.

کوردپرێس:

دوو مانگی ڕابردوو زانایان و کۆنینەناسان ئێسکەپەیکەری مرۆڤێکی نێئاندرتاڵیان لە ئەشکەوتی شانەدەری هەرێمی کوردستان دۆزییەوە کە تەقریبەن تێکنەچووە و لە جەستەی مرۆڤێکی پێگەیشتووی گەنج دەچێت.

زانایان دەڵێن خوێندنەوەی ورد لە سەر جەستەکە دەکەن و بەهیوان بتوانن لە ڕێگەی ئەو ئێسکەوە کۆمەڵێک ڕەفتار و تایبەتمەندیی ژیانی مرۆڤی نیئاندرتاڵ ئاشکرا بکەن.

گۆڤاری ئەنتیکویتی زانکۆی کەمبریج لە وتارێکی زانستیدا چەند زانیارییێکی لەبارەی کەشفەکەی ئەشکەوتی شانەدەر بڵاو کردۆتەوە.

بەگوێرەی نووسراوی گۆڤارەکە دۆزینەوەی پاشماوەی جەستەی مرۆڤێکی پێگەیشتوو کە بەشێکی زۆری ئێسکەکەی بە ساغی مابێتەوە و تێکنەچووبێت لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە بووە.

ئەم کەشفە نوێیە دەیسەلمێنێت کە ڕەنگە مرۆڤی نێئاندرتاڵ لەو ناوچەیەی ئەمڕۆکە بە هەرێمی کوردستان ناسراوە ئاگادارانە دەستی کردبێت بە ناشتنی تەرمی مردووەکانی و لەو ناشتنەشدا دوور نیە ڕێوڕەسم و مەڕاسیمێکی تایبەتیان بووبێت. تا ئەم کاتەش توێژینەوەی نوێ لەبارەی ئەو بابەتەوە ئەنجام نەدراوە بەڵام هەر ئەوەی کە دەبینین ئێسکەکە تێکنەچووە و بە ساغی ماوەتەوە و لە چاڵاییێکدا نێژراوە کە لە قەبر دەچێت، ئەمانە دەتوانن دەلالەت بن لە سەر کۆمەڵێک داتا کە زانیاریی زیاتر لە سەر نەریت و بیروبڕوای مرۆڤی نیئاندرتاڵ ئاشکرا دەکات.

News Code 157572

Your Comment

You are replying to: .
captcha