دوو ژنە کورد بە ئەندامێتیی پەرلەمانی ئەورووپا هەڵبژێردران

بەشی جیهان- لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا دوو ژنی کورد سەرکەوتنیان بەدەست هێنا و بوونە ئەندام پەرلەمان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەورووپا، ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵ لە ئەڵمانیا و ئەڤین ئینجیرە لە سوێد، سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە و  ژنە کوردێکی دیکەش بە یەدەگی سەرکەوتووە و دەکرێت جێگەی بەربژێرێک بگرێتەوە.

لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا ۹ کورد بەربژێر بوون، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانیش دووانیان سەرکەوتوون، کە هەردووکیان پێشتر ئەندامی پەرلەمانەکە بوون و لە ڕیزبەندی سێیەمی لیستەکانیان بوون.

دوو ژنە کورد بە ئەندامێتیی پەرلەمانی ئەورووپا هەڵبژێردران

ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵ، تەمەنی ۴۰ ساڵە و خەڵکی مەلەتێی کوردستانی تورکیایە و یەکێکە لە سەرکەوتووەکان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا. ئەو ژنە کوردە لەسەر لیستی پارتی چەپی ئەڵمانیا سەرکەوتووە و پێشتریش بۆ ماوەی ۵ ساڵ ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا بووە.

ئەڤین ئینجیرە لەسەر پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد بەربژێر بووە و لە لیستی پارتەکەیدا کەسی سێیەم بووە.

ئەڤین ئینجیر، ساڵی ۱۹۸۴ لە ئامەدی کوردستانی تورکیا لەدایک بووە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە لە سوێد دەژی. ئەو ژنە کوردە ساڵی ۲۰۱۳ کۆلێژی یاسای لە زانکۆی ئۆپسالا لەو وڵاتە تەواو کردووە و لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا توانی لەسەر لیستی پارتەکەی بگاتە پەرلەمانی ئەورووپا.

دوو ژنە کورد بە ئەندامێتیی پەرلەمانی ئەورووپا هەڵبژێردران

گەشاو بیبانی، یەکێکی دیکە لە ژنە کوردە بەربژێرەکان بوو لەسەر لیستی پارتی چەپی فینلەند.

پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لە ۷۲۰ کورسیی پێکدێت، ئەڵمانیا زۆرترین کورسی لە پەرلەمانەکەدا هەیە، کە ۹۶ کورسییە.

News Code 223643

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha